فڕۆکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا، رۆژی شەممە، ١٤ حوزەیران لە لایەن سەربەخۆ خوازەکانی لایەنگری روسیا کەوتە خوارەوە و ٤٩ کەسی تێدا کوژرا.



ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند؛ سەرۆک کۆماری نوێی ئۆکرانیا لە دانیشتنێکی تایبەت لە گەڵ ڕاوێژکارەکانی گوتوویەتی ئەو کارە بێ وەڵام نابێت.



وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند؛ ٤٩ سەربازی ئەو وڵاتە لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سوپا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژراون.



بە وتەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، سەربەخۆ خوازەکان بە چەکی قورسی روسی ئەو فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە.



وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی گووتی: زانیاری راستمان لە بەر دەست دایە کە روسیە چەک و چۆڵی قورس و کەل و پەلی سەربازی وەک تانک و موشەک هاوێژی داوەتە سەربەخۆ خوازەکان.



٢٩ی مانگی ئایاریش هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئۆکرانیا لە لایەن سەربەخۆ خوازەکان کەوتە خوارەوە و لانی کەم ١٢ سەرباز و جەنەرالێکی تێدا کوژرا.



بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا رۆژی یەک‌شەممە لەو وڵاتە ماتەمینی گشتییە.
- See more at: http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=340364#sthash.ekfVHRox.dpuf
Top