داودئۆغڵو: لەگەڵ كورد بەرەنگاری داعش دەبینەوە

 داودئۆغڵو: لەگەڵ كورد بەرەنگاری داعش دەبینەوە
وەزیری دەرەوەی توركیا دوای گەڕانەوەی لە ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە هاوتا عێراقییەكەی راگەیاندووە، كە لەگەڵ كورد بەرەنگاری داعش دەبنەوە.

ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دوای گەڕانەوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی ئەنقەرە لەگەڵ یاریدەدەری وەزارەتەكەی و شاندێكی یاوەری، ماوەی 45 خولەك كۆبوونەوەیان لەبارەی هەڵسەنگاندنی رەوشی ئێستای عێراق كردووە.

داودئۆغلو دوای كۆبوونەوەكە لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق باسیان لە هێرشەكانی داعش بۆ سەر موسڵ و كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەو شارە كرد.

هەرەوەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، داودئۆغلو بە زێباری راگەیاندووە، كە هاوشانی كورد بەرەنگاری هێرشەكانی داعش دەبنەوە.








رووداو
Top