ئەردۆغان بەردی بناخەی گەورەترین فرۆکەخانە لە جیهان دادەنێت

 ئەردۆغان بەردی بناخەی گەورەترین فرۆکەخانە لە جیهان دادەنێت
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە مەراسیمێکدا دەستپێکردنی یەکێک لە “پرۆژە زەبەلاحەکانی” رادەگەیەنێت کە بریتییە لەگەورەترین فرۆکە خانە لە جیهاندا.

پرۆژەکە بە سێ قۆناخ دەبێت و لە کۆتایی ٢٠١٨ یەکەم قۆناخی تەواو دەبێ.

خەرجی پرۆژەکە 30 ملیار دۆلاری ئەمریکییەو, لەلایەن سێ کۆمپانیایی ناوخۆیی تورکیاوە بەڕێوەدەچێت.

زەوی تەرخانکراویش بریتیە لە 77 ملیۆن مەتر چوارگۆشە و رەنگە فراوانتریش بکرێ.

ئەم فرۆکەخانە ساڵانە توانای بەڕێکردنی 150 ملیۆن کەسی هەیە، کە 60 ملیۆن زیاترە لە فرۆکەخانەی هارتسفیڵد ئەتڵەنتا لە ئەمریکا کە ئێستا گەورەترینە.

هەروەها لەم فرۆکەخانە نوێیەدا لەیەککاتدا 500 فرۆکە دەتوانێ پارک بکات و 4 تێرمیناڵی گەورە لە خۆدەگرێت.

پرۆژەی فرۆکەخانەی ئیستەنبوڵ یەکێکە لە و پرۆژانەی کە پارتی دەسەلاتداری تورکیا بە پرۆژە زەبەلاحەکان ناوی دەبات و بریاڕە هەموویان لە 2023 کۆتایبێن کە یادی 100 ساڵەی کۆماری تورکیاییە. پرۆژەکان بریتین لە چەندین پردی گەورە ، میترۆ و ئەم فرۆکەخانە.







ووداو
Top