که‌شتیه‌کی نه‌وت نوقمی ئاو ده‌بێت
به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ئایاری 2014، له ده‌ریای رۆژئاوای ژاپۆن که‌شتییه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به ناوی ''شۆکۆمارۆ'' ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویداوه.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندوه: کێشی که‌شتییه‌که 998 ته‌نه و له دوورگه‌ی هۆنشۆ له ده‌ریای سۆۆدا نوقمی ئاو بووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هێزه‌کانی ئاسایشی ده‌ریایی حه‌وت له هه‌شت به‌ڕێوه‌به‌ری که‌شتییه‌که‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه و ئه‌وه‌ی تریش که کاپیتنی که‌شتییه‌که‌بوو، هێشتا بێ سه‌ر و شوێنه و چاره‌نووسی نادیاره.
خه‌ندان