ئه‌ردوغان هۆشداری له باره‌ی هه‌وڵی په‌كخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌رێمه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی سه‌ریهه‌ڵدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له میانه‌ی وتارێكیدا هۆشداری له هه‌مبه‌ر هه‌وڵی تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی دا.
سكای نیوز بڵاویكردۆته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی (پارتی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان) له هه‌رێمی ئاگری له وتارێكدا، گووتی: "ئێوه گرنگی به پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ده‌ن و پێموایه رێگه‌ش ناده‌ن پرۆسه‌كه تێكبدرێت".
وتیشی: ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ بۆ رشتنی خوێن و ئاژاوه‌نانه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌وڵی له باربردنی پرۆسه‌كه ده‌ده‌ن.
له 2012 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه پرۆسه‌ی ئاشته‌واییان مۆركرد به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕو كوشتنی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا زیاتر 40 هه‌زار كه‌س به‌وهۆیه‌وه كوژراون.