شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومان له سوریا به‌رده‌وامى هه‌یه، له مباریه‌وه تۆڕى سوریا بۆمافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته حه‌فتا و یه‌ك كه‌س كه سیى و سێ كه‌س له حه‌له‌ب و سێزده كه‌س له ریف دیمه‌شق و هه‌شت كه‌س له حمس و ئه‌وانى دیكه‌ش له ده‌رعا و حه‌له‌ب و دێرئه‌لزور و لازقیه و حه‌ما بوون، هاوكات ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد هێزه‌كانى رژێم به به‌رمیلى بۆمبڕێژكراو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ژێر كۆنتڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنیان له شارى حه‌له‌ب بۆردومانكرد كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خان‌و داڕووخان.