دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی روسیا له شاری دۆنێستك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌دا گرت، هێزه‌كانی سوپای ئۆكراینا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ئه‌نجامدا و له ئاكامدا سه‌د كه‌س كوژران. له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده‌ی لایه‌نگرانی روسیا له دۆنێستك ده‌نیس پوشلین رایگه‌یاند، سه‌د كه‌سه كوژراوه‌كه، نزیكه‌ی په‌نجایان سه‌ربازن و ئه‌وانی دیكه كه‌سی سڤیلن. هێشتا ئه‌وه ئاشكرا نه‌بووه، ئایه فرۆكه‌خانه‌كه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئۆكرایناوه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه یان نا.