له لیبیا هێرش كرایه سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ
وه‌ك ئاژانسه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى گواستووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى توندڕه‌و له ته‌رابلووسى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر ماڵى ئه‌حمه‌د معێتیق سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و دواتر شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان پاسه‌وانه‌كانى معێتیق روویدا و له ئاكامدا چوار پۆلیس كوژران و دوو له چه‌كداره‌كانیش برینداربوون. به‌پێێ زانیارییه‌كانى ئاژانسه‌كه، معێتیق و خێزانه‌كه‌ى له‌و هێرشه هیچ زیانى گیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه.