خۆپیشاندانی دژی تەزكەرەی سوپا لە شاری ئیزمیر

خۆپیشاندانی دژی تەزكەرەی سوپا لە شاری ئیزمیر
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دوابەدوای پەسەندكردنی درێژكردنەوەی ماوەی تەزكەرەی سوپا ( مۆڵەتنامەی یاسایی كە لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ سازدانی ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنورەكانی توركیا بە سوپا دراوە) لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە، لە شاری ئیزمیر خەڵك خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی ساز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممە لە شاری ئیزمیر ژمارەیەك زۆر لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، پارتی دیموكراتیكی گەلان، بەدەپە سەندیكای كرێكار و كارمەندانی توركیا، ئەسەپە، سەدەپە، ئەمەپە و ناوەندی مافی مرۆڤی توركیا لە ژێر درۆشمی \"ئێمە شەڕمان نایەوێت\"" دەستیان بە خۆپیشاندانێك بۆ ئیدانەكردنی تەزكەرە كرد.

لەو خۆپیشاندانانەدا رێكخراوە مەدەنی و پارتە سیاسییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەو تەزكەرەیە رێگا بۆ تێوەگڵانی توركیا بە شەڕی سوریا خۆش دەكات و زەرەرمەندی یەكەمی ئەو شەڕەش خەڵكی توركیا دەبێت، بۆیە بۆ پێشگرتن لە تێوەگڵانی توركیا بەو شەڕە دەستیان بەم خۆپیشاندانە كردووە.

خۆپیشاندەران رەخنەی توندیشیان ئاراستەی پەرلەمانی توركیا كرد و رایانگەیاند كە دەبێت، پەرلەمان بڕیار بۆ ئاشتی و چارەسەری سیاسیانەی كێشەكان بدات و رێگە بۆ شەڕ خۆش نەكات."
Top