پارێزەرەکەی موبارەک: ئەگەر ھەیە سبەی موبارەک ئازاد بکرێت
ئەلدیب بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، دەڵێت:ئەگەری ھەیە لە سەر دۆسیەی گەندەڵی بریکارەکەی لەلایەن دادگا ئازاد بکرێت کە ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگە لە گرتووخانە بەسەر دەبات.
سەرۆکی پێشووی میسر، حوسنی موبارەک لەسەر چەند دۆسیەیەک دوای دەستگیرکردنی رووبەرووی دادگا کراوەتەوە، یەکێک لە دۆسییەکان تایبەتە بە پیلانگێڕی کوشتنی خۆپیشاندەران لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزاییەکانی خەڵکی میسر کە بووە ھۆی لە کار لادانی موبارەک لە دەسەڵات.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی دادوەری و سەرچاوەیەکی ئەمنی میسری رایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای بڕیاری ئازادکردنی موبارەکی دەرکردووە لەسەر دۆسیەی دیاریی ھەڕەمەکان.
وەک ئاماژەیان پێداوە ئەم دۆسیەیە دوا دۆسیە بووە کە موبارەکی لەسەر دادگای دەکرێت.