ئیخوان موسلیمین سەرۆكێكی كاتیی هەڵبژارد

 ئیخوان موسلیمین سەرۆكێكی كاتیی هەڵبژارد
كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی میسر مەحموود عیزەت-ی جێگری محەممەد بەدیع، رێبەری دەستگیركراوی میسری وەك رێبەری كاتیی ئیخوان دەستنیشانكرد.

ماڵپەری ئازادی و دادپەروەری سەر بە باڵی سیاسیی ئیخوان موسلیمین بڵاویكردەوە، كە محەممەد عیزەت، جێگری محەممەد بەدیع وەك رێبەری كاتی ئیخوان دەستنیشانكراوە.

دوای دوو مانگ لە فەرمانی دەستگیركردنی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد بەدیع، رێبەری ئیخوان موسلیمین لە میسر لە شوقەیەكی ناوچەی نەسر لە نزیك مەیدانی رابیعەی عەدەوی دەستگیركرا.

فەرمانی دەستگیركردنی رێبەری ئیخوان دوومانگ پێش ئێستا دەركرابوو، لە پاش گوتارێكی لە نێو لایەنگرانی ئیخوان، كە بەرپرسانی میسری ئەو گوتارەیان بە هاندان بۆ تو‌وندوتیژی ناوبردووە.

لەو گوتارەدا محەممەد بەدیع، داوای لە لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین كردبوو تاوەكو گەڕاندنەوەی مورسی بۆ دەسەڵات، درێژە بە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەكان بدەن.













رووداو
Top