هێشتا لایه‌نی به‌رپرس له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، دیاری نه‌كراوه
معه‌باس عێراقچی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه هه‌تا ئێستا لایه‌نی به‌رپرس له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی، بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ گرووپی 5+1 ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
عێراقچی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سه‌رۆككۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی، هه‌تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه كه دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی بخرێته به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یان ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی كۆماری ئیسلامی.
هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ر ئۆرگانێكی حكوومه‌ت دۆسیه‌كه به‌ده‌سته‌وه بگرێت، به‌ها و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیدا، نه‌گۆڕه.