سنۆدن لە راکردن بەردەوامە و داوای مافی پەنابەریەتی لە ئیکوادۆر کردووە

 سنۆدن لە راکردن بەردەوامە و داوای مافی پەنابەریەتی لە ئیکوادۆر کردووە
ئیدوارد سنۆدن راوێژکاری پێشووی ئاژانسی ئەمنی نیشتمانی ئەمەریکا داوای لە وڵاتی ئێکوادۆر کردووە، مافی پەنابەریەتی پێبدات دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە سنۆدن لە هۆنگ کۆنگەوە چوو بێتە روسیا، تۆری ویکلیکس بڵاویکردەوە : خۆدزینەوەی ئیدوارد سنۆدن لە دەزگاکانی ئەمنی ئەمەریکا بەردەوامە و لە ئێستە ناوبراو لە رێگەدایە بەرەو وڵاتی ئیکوادۆر ، بە ئامانجی وەرگرتنی مافی پەنابەریەتی لەو وڵاتەدا، ویکلیکس ئەوەشی ئاشکرا کردووە . هاوڕێ لە گەڵ سنۆدن دبلۆماتکاران و راوێژکارانی دادگای سەر بە دەزگای ویکلیکس یاوەری سنۆدن و ئێستە روویان لە وڵاتی ئیکوادۆر کردووە، ویکلیکس ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە سنۆدن داوای لە ویکلیکس کردووە شارەزایی خۆیانی پێبدات، لەبارەی چۆنیەتی بەرگریکردن لە خۆی لە رووی یاساییەوە. شایەنی باسە دوێنی سنۆدن کە لەلایەن دەزگاکانی هەواڵگری ئەمەریکا داواکراوە ، دوێنی یەک شەممە لە هۆنگ کۆنگەوە گەیشتە رووسیا، هاوکات ئیکوادۆریش داواکاری سنۆدنی بۆ مافی پەنابەریەتی پشتڕاست کردەوە.
Top