حكوومەتی توركیا لەمەو بەدەواوە هەنگاوی گرنگ دەنێت

 حكوومەتی توركیا لەمەو بەدەواوە هەنگاوی گرنگ دەنێت
جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای رۆژی یەكشەممە رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا لەمەو بەدواوە بۆ قۆناغی چارەسەری هەنگاوی گرنگتر دەنێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای باسی كۆبوونەوەكەی خۆی لە گەڵ وەفدی بەدەپەدا كردووە و گوتوویەتی: ئەم كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی یەكجار گرنگ و ئەرێنی بوو و بریار دراوە كە لەمەو بەدواوە ئەمجۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن.

بەشیر ئاتالای هەروەها باسی ئەوەی كردووە كە وەفدی بەدەپە داوای كردووە كە هەر هەمووی گیراوانی دۆزی كەجەكە ئازاد بكرن و وەفدی حكوومەتی توركیایش لە وەڵامدا بەڵێنی داوە كە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە هەر هەمووی گیراوانی دۆزی كەجەكە ئازاد بكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد، حكوومەتی ئاكەپە دەست بە جێبەجێ كردنی پلانێكی 63 خاڵی دەكات و بۆ ئەم مەبەستەیش حكوومەت هەر لە ئێستەوە دەستی بە ئامادەكاری كردووە.
Top