پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا ئەم هەفتەیە دەست پێدەكات

 پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا ئەم هەفتەیە دەست پێدەكات
بریارە رۆژی دووشەممە لە پەرلەمانی توركیا دەست بە دەستنیشان كردنیپالێوراوانی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بكرێت و دوای دەستنیشان كردنی پالێوراوەكانیش دەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بكرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە لە پەرلەمانی توركیا دەست بە دەستنیشان كردنی پالێوراوانی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت و دوای دەستنیشان كردنی پالێوراوەكانیش دەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە پەرلەمانی توركیا سەرۆكایەتی نوێ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و دوای 4ی مانگی داهاتوویش سەرۆكایەتی نوێ پەرلەمان دەست بەكار دەبێت، چونكە لە 4ی مانگی داهاتوودا ماوەی سەرۆكایەتی جەمیل چیچەك سەرۆكی ئێستەی پەرلەمان كۆتایی پێدێت.
Top