سوریا .. كوژراوانى دوێنێ شه‌ممه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌یشته 104 كه‌س
هه‌رله‌و وچوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه سیى و چوار چه‌كدارى حزبوڵڵاى لوبنانى له ریف دیمه‌شق كوژراون. هاوكات چه‌ند شوێنێكى دیمه‌شق و حمس و ده‌رعا و حه‌له‌ب روبه‌ڕوى بۆردومانى سوپاى رژێم بونه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دوێنێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانی دۆستی سووریا كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خۆیان له شارى دۆحه‌ى پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆتایی پێهێناو له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌لأ جۆن كیێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكادا دووپاتی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دۆحه چه‌ند بڕیارێكی زۆر گرنگی ده‌ركردووه و هه‌ندێكیان به نهێنی ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها لاى خۆیه‌وه جۆن كیێرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گووتى هه‌ر وڵاته‌و لاى خۆیه‌وه چى به پێویست بزانێت پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی. هه‌روه‌ها شێخ حه‌مه‌د گووتی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه چاره‌سه‌رى سیاسی و كۆنگره‌ى ژنێڤ گرنگن به‌ڵام هاوسه‌نگی هێزیش له‌سه‌ر زه‌وى گرنگه له‌گه‌لأ پێشكه‌شكردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ى باڵى سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنى سووریا پێویستی پێیانه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى خۆی له‌سه‌ر زه‌وى پێ چاكتر بكات.
شێخ حه‌مه‌د روونیشى كرده‌وه كه ئه‌وان چاره‌سه‌رى سیاسی به‌باشتر ده‌زانن به‌ڵام رژێمی سووریا یه‌ك چاره‌سه‌رى هه‌ڵبژاردووه ئه‌ویش كوشتن و وێران كردنه. هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌موو ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و جیهانیش كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر به‌چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشى سووریا نواندووه.
دووپاتیشى كرده‌وه كه زۆربه‌ى وڵاتانی به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر دابینكردنی پاڵپشتی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازی كۆك بوون و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه پێویسته كۆنگره‌ى ژنێڤ دوو كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتی له سووریا بكات ته‌واوى ده‌سته‌ڵاتی هه‌بێت.
لاى خۆیه‌وه جۆن كیێری روونی كرده‌وه كه به هه‌موو پێوه‌رێك ره‌وشى سووریا جێى په‌سه‌ند نییه‌و هوشیارى دا كه به‌رده‌وامبوونی ململانێكه ده‌بێته هۆى لێكترازان و پارچه پارچه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سووریا و توندوتیژییه‌كى گه‌وره‌ترى تایه‌فه‌گه‌رى كه سوودى هیچ لایه‌نێكی له ناوچه‌كه تێدا نابێت. گوتیشى رژێمی سووریا پاش راگه‌یاندنی سازدانی كۆنگره‌ى ژنێڤ دوو رێگه‌چاره‌ى په‌ره‌پێدانی هێرشی سه‌ربازی پێڕه‌و كرد‌و پاڵپشتی له ئێران و حزبوڵڵاوه ده‌سته‌به‌ر كرد.
هاوكات روونی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى پشتیوانی زۆرتر پێشكه‌ش به ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات و ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه ده‌ستێوه‌ردانی حزبوڵڵا و ئێران له ره‌وشی سووریا چاره‌سه‌ری سیاسی له‌و وڵاته دوورتر ده‌خاته‌وه‌و گوتیشى سه‌رۆكی رژێمى دیمه‌شق هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه به‌وه‌ى چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌و روونیشی كرده‌وه كه چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆن به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌یه.
ئه‌مه‌و له به‌یاننامه‌ى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانی دۆستی سووریادا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته ئۆپۆزسیۆنی سووریا به هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌ك پشتیوانی‌یان لێ بكرێت هاوكات داوا له ئێران و حزبوڵڵا كراوه ده‌ستێوه‌ردانی خۆیان له ره‌وشى سووریا رابگرن.