بەرازیل.. لە خۆپێشاندان و توندوتیژییەكاندا 15 كەس برینداربوون

 بەرازیل.. لە خۆپێشاندان و توندوتیژییەكاندا 15 كەس برینداربوون
خۆپێشاندان و توندوتیژیەكانی بەرازیل بەردەوامی هەیە. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە وێڕای بەدەنگەوەهاتنی دیلما رۆسیف سەرۆكی بەرازیل بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانی خۆپێشاندەران، خۆپێشاندان لە شارەكانی هوریزونتی و سلفادۆر كە دوو شارن میوانداری یارییەكانی جامی كیشوەرەكانی لێدەكرێت، گرژی و ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینی و پازدە كەس برینداربوون كە لە نێوانیاندا چوار پۆلیس هەیە، هەروەها بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران هێزە ئەمنیەكان گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێنا. هاوكات خۆپێشاندان لە شارەكانی دیكەی وڵات بەردەوامی هەیە لە نێوانیاندا ساوپاولۆ.
Top