رژێمی ئەسەد مووچەی سەربازەكانی زیاد دەكات

رژێمی ئەسەد مووچەی سەربازەكانی زیاد دەكات
سەرۆكی سوریا، بەشار ئەسەد، بۆ رازیكردنی دڵی سەربازەكان تاوەكو لەدژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە شەڕی بۆ بكەن، بڕیاری زیادكردنی مووچەی سەربازانی نێو سوپای دەرکردووە،.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی لۆسئەنجلۆسی ئەمریكا، رژێمی ئەسەد بەمەبەستی پاراستنی دەسەڵاتەكەی، مووچەی مانگانەی سەربازانی سوپای زیاد كردووە.
لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە لەم مانگەوە بەدواوە مووچەی هەر سەربازێكی سوری بەرێژەی لەسەدا 40 زیادی كردووە و هەروەها مووچەی سەربازە خانەنشینكراوەكانیشیان زیاد كردووە. ئەمەش بەم مەبەستەیە سەربازە خانەنشینكراوەكان نەچنە پاڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان و دژی رژێمی سوری شەڕ نەكەن.
راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لەوەتەی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە لەساڵی2011وە دەستی پێكردووە، ئەمە دووەمجارە ئەسەد مووچەی سەربازانی زیاد كردووە.

Top