سوپای ئازاد: مووشه‌كی ڕووسیمان پێگه‌یشتووه
ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاندووه ئه‌و مووشه‌كانه له جۆری \"ئۆسا\""ـیه و نوێترین به‌رهه‌می سه‌ربازیی ڕووسیایه له‌و بواره‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه له‌چی لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێكه‌وه ئه‌و مووشه‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كه له‌ناوه‌نده میدیاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانه تونده‌كانی سه‌رۆكی ڕووسیا (ڤلادمێر پۆتین)، كه تێیدا به توندی دژی هه‌ر هه‌وڵێك وه‌ستایه‌وه كه ئۆپۆزسیۆنی سووریا چه‌كدار بكات.
ئه‌مه‌یش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی \""سنووردار\"" بۆ ئۆپۆزسیۆن پێشان دا."