سەرۆک وەزیرانی فەلەستین دەستی لە کارکێشایەوە
رامی حەمدڵا کە مامۆستای زانکۆی نابلس بووە، تەنیا دوو حەوتوو پێش بە سەرۆک وەزیرانی فەلەستین هەڵبژێردرابوو.
حەمدڵا کە ئەندامی هیچ یەک لە گرووپە سیاسیەکان نییە، لە رۆژی ٦ی ئەم مانگە جێگەی سەلام فەیاز کە لەگەڵ مەحمود عەباس دووچاری كێشە ببوو، گرتەوە.
کابینەی رامی حەموڵا کە هەفتەی پێشوو پێکهێنرا، زۆرتر لە ئەندامانی حزبی فەتح کە مەحمود عەباس سەرۆکایەتی دەکات، پێکهاتبوو.
حەماس کە حزبێکی دیکەی گەورەی فەلەستینە، گووتوویەتی: کابینەی حەمدڵا بە هۆی ئەوەی کە کابینەیەکی ئاشتی و نەتەوەیی نییە، نایاساییە.