دەمیرتاش رەخنەی توند ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکات

دەمیرتاش رەخنەی توند ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکات
20 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی بەدەپە رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت قۆناغی یەکەمی پرۆسە ئاشتیەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و پێ دەنرێتە قۆناغی دووەمەوەو تائێستا حکومەتی تورکیا ھیچ ھەنگاوێکی جدی نەناوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی بەدەپە، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیان دا رەخنەی توندی ئاراستەی ھەڵوێستی حکومەتی ئەنقەرە کردو وتیشی: دەبێت ئەردۆگان واز لە خەڵەتاندن بێنێت کە لەلایەک دەڵێن دەست لە چەک بەردەن با سیاسەت بدوێت، لەلایەکی تریش ھەنگاو بۆ پرۆسە ئاشتیەکە نانێت، وتیشی: دەبێت لەماوەی ھەفتەیەک دا ھەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت لەبارەی قۆناغی پرۆسە ئاشتیەکە، دەمیرتاش رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی تورکیا کردو لەم پرۆسەیەدا قۆناغی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت و پێ دەنرێتە قۆناغی دووەمەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت بەبەکارھێنانی دەستەواژەی تیرۆرو تیرۆریست مامەڵە لەگەڵ قۆناغەکە دەکات، دەبێت حکومەت ھەڵوێستی خۆی لە قۆناغی دووەم روونبکاتەوە.
Top