بەرادعی: ئیخوان موسلمین لە بەڕێوەبردنی كاروباری میسردا تەواو شكستی هێناوە

 بەرادعی: ئیخوان موسلمین لە بەڕێوەبردنی كاروباری میسردا تەواو شكستی هێناوە
20 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆكی میسر محەمەد مورسی دژی ئەوە بووە، كەسایەتیی ناسراوی ئۆپۆزسیۆن و، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم محەمەد بەرادعی ببێتە سەرۆكوەزیرانی میسر.

بەرادعی ڕایگەیاند: مورسی بە بەرپرسی پێشووی سوپای وڵات حوسێن تەنتاوی ڕاگەیاندبوو، ئەو بە هەموو شێوەیەك دژی ئەوەیە بەرادعی ببێتە سەرۆكوەزیران و، ئەگەریش كاری لەو جۆرە جێبەجێ بكرێت، ئەوا ئەویش واتە مورسی میسر وێران دەكات.

بەرادعی گوتیشی، ماوەی یەك ساڵە مورسی سەرۆكی وڵاتە و، لەم ماوەیەدا نەیتوانیوە كێشە سیاسی و

ئەو كەسایەتییەی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیشی ڕوون كردەوە، كاتی ئەوە هاتووە مورسی دان بەو ڕاستیەدا بنێت كە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا شكستی هێناوە، هەربۆیەیش باشتر وایە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

بەرادعی ڕایگەیاند: 2 ساڵ پێش ئێستا میسرییەكان بۆ مەبەستی گەیشتن بە چەندین ئامانج خۆپێشاندانیان دژ بە موبارەك ئەنجام دا، بەڵام ئێستا ئیخوان موسلمین ڕێگرە لە گەیشتن بەو ئامانجانە.

ناوبراو گوتی: گەنجانی میسر زۆر تووڕەن، چونكە پێیان وایە ئیخوان كار بۆ سەرخستنی ئامانجی شۆڕشەكە و، دابینكردنی داهاتوویەكی گەش ناكات.

یەك ساڵ پێش ئێستا پاڵێوراوی ئیخوان موسلمین بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی میسر محەمەد مورسی بوو بە سەرۆكی وڵات، بەڵام لەو كاتەوە تاكو ئێستا كێشەكانی میسر گەورەتر بوونەتەوە.

جگە لەوەیش، مورسی تەواوی هەوڵەكانی خستووەتە گەڕ بە مەبەستی گۆشەگیركردنی ئۆپۆزسیۆن و، بەهێزتركردنی پێگە و دەسەڵاتی ئیخوان موسلمین.

ئەمەیش بووەتە هۆی تووڕەبوونی ئۆپۆزسیۆن و، چالاكوانان و ڕۆشنبیران و چینە جیاوازەكانی دیكەی كۆمەڵگا.
Top