بەهۆی تەقینەوەیەك دانیشتوانی باشوری رۆژئاوای روسیا ماڵەكانیان جێهێشت

بەهۆی تەقینەوەیەك دانیشتوانی باشوری رۆژئاوای روسیا ماڵەكانیان جێهێشت
19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزارەتی فریاكەوتنی روسیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، كە بە هۆی تەقیینەوەیەك لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان لە ناوچەكانی دیكە كردووە. وەك لە بەیاننامەكەدا روونكراوەتەوە، تەقیینەوەیەك كە لە ناو جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی لە باشووری رۆژئاوای روسیا روویدا كە بووە هۆی ترس و دڵە راوكێی دانیشتووانی ناوچەكە كە هەر بەو هۆیە پتر لە شەش هەزار كەسی دانیشتووانی نزیك رووداوەكە لە ترسا ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە ناوچەكانی دیكەی باشووری رۆژئاوای رووسیا كردووە و بە گوێرەی بەیاننامەكە سی كەس بە هۆی تەقیینەوەكەوە بە سەختی برینداربوون و هێشتا هۆكاری روودانی تەقیینەوەكە نەزانراوە و بەڵام لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێكردووە.
Top