قەتەر . وتوێژی ئاشتی نێوان ئەمەریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان

قەتەر . وتوێژی ئاشتی نێوان ئەمەریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان
١9ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- عیزار ئەحمەد شودهری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ستایشی كردنەوەی نووسینگەیەكی تایبەتی بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە وڵاتی قەتەر و هەروەها سازكردنی وتوێژی ئاشتی راستەوخۆی نێوان ئەمەریكا و تاڵیبان كرد. شودهری رایگەیاند: كردنەوەی نووسینگەی تایبەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە قەتەر هەنگاوێكی باش دەبێت بۆ گەیشتن بە بەدیهێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان و ناوچەكە و هەروەها هیواشی خواست ئەو وتوێژە راستەوخۆییە كە لە ناو ئەم هەفتەیەدا لە قەتەر لە نێوان ئەمەریكا و تاڵیبان ئەنجام دەدرێت ئەنجامێكی باشی لێبكەوێتەوە. پێشتریش سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كە لە ناو ئەم هەفتەیەدا ئەمەریكا و تاڵیبان لە قەتەر وتوێژێكی راستەوخۆی ئاشتی بە ئامانجی بەدی هێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان و ناوچەكە ساز دەكەن.
Top