پێداگریی رووسیا و ئەرژەنتین لەسەر چالاككردنەوەی هاوكاریی دوولایەنە

پێداگریی رووسیا و ئەرژەنتین لەسەر چالاككردنەوەی هاوكاریی دوولایەنە
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری دەروەی رووسیا لە دیدار لەگەڵ هاوتای خۆی لە بۆینس ئایرس رایگەیاند، لە دانیشتنی دواتری كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی رووسیا – ئەرژەنتیندا لە مۆسكۆ كار لەسەر چالاككردنەوەی هاوكارییە بازرگانی – ئابوورییه‌کان بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی هەواڵی \"نووستی\""، سێرگئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رۆژی دووشەممە لە بۆینس ئایرس رایگەیاند، ئەم دانیشتنە بۆ هاوكاریی دوولایەنە لە نێوان رووسیا و ئەرژەنتیندا بەڕێوە دەچێت.

لاڤرۆڤ دوای دانوستان لەگەڵ \""ئێكتۆر تیمورمەن\"" وەزیری دەرەوەی ئەرژەنتین گوتی: \""ئێمە ئەمڕۆ باسی هاوكاریی دوولایەنەمان لە بوارە جیاوازه‌کانی وەكوو وزەی ناوەكی و كارەبا كرد. بیروڕایەكی زۆرمان گۆڕییەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا لە مۆسكۆ لەسەر گفتوگۆ لەبارەی جۆری هاوكاری بەردەوام دەبین.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمەی نەشاردەوە، كە هەردوولا لەسەر چالاكتركردنی بواری بازرگانی و گەشەپێدانی سەرمایەگوزاریی دوولایەنە پێك هاتوون."
Top