لە سێشەممەوە لە سوریا تۆڕی ئەنتەرنێت لە كار كەوتووە
كارمەندانی بواری ئەنتەرنێتی (CNN) رایانگەیاند ئەو خزمەتگوزارییە لە ئەنتەرنێت بەردەست نییەو لەكاركەوتووە، هەروەها ماڵپەڕی گەورەی گەڕانی ئەنتەرنێتی (GOOGLE) جەختی كردەوە لەوەی بەشداران ناتوانن لە سوریاوە بێنە ناو خزمەتگوزارییەكەیان.
لەلایەكیترەوە چالاكوانان رایانگەیاندووە كە تەزووی كارەباش لە هەندێك ناوچەی سوریا بڕدراوە لەگەڵ ئەنتەرنێتەكەدا بە بێ ئەوەی هیچ هۆیەكی راستەقینە هەبێت بۆ ئەو بڕانەی تەزووی كارەبا.
وەكو ماڵپەڕی (CNN) چالاكوانان لە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لەم بارەوە مەترسی خۆیان خستۆتەروو لەوەی ئەم بڕانەی ئەنتەرنێت و تەزووی كارەبا بۆ ئامادەكاری بێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كوشتارگەیەكی گەورە لەلایەن رژێمی سوریا؟