ناونووسینی كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئێران، ده‌ستی پێكرد
وه‌زیری ناوخۆی ئێران، مسته‌فا محه‌مه‌د نه‌جار، رایگه‌یاند له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه، كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆككۆماریی ئێران، ده‌توانن بۆ تۆماركردنی ناوی خۆیان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریی ئێران، له مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌ر به باڵی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه ده‌ربڕیوه.
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌رجه‌كانی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌ركۆماریی راگه‌یاندووه كه پێویسته كاندیده‌كه پیاو بێت و سه‌ر به ئایینی شیعه‌ی 12 ئیمامی بێت.
دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی ناونووسین، لیستی كاندیده‌كان ده‌نێردرێته ئه‌نجومه‌نێك به ناوی ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌ستووری ئێران و لیستی كۆتایی كاندیده‌كان، له‌و ئه‌نجومه‌نه په‌سند ده‌كرێت.