نەژاد رازی نییە لە وڵاتەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان پێكەوە بكرێت

نەژاد رازی نییە لە وڵاتەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان پێكەوە بكرێت
4ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك كۆماری ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە كۆبوونەوەیەكی شوورای شارەكانی ئێراندا ئاماژەی بەوە كردووە كە هاوكات بوونی هەر دوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری و شوورای شارەكانی ئێران بۆ داهاتووی ئێران مەترسیدارە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگەیاندووە كە سەرۆك كۆماری ئێران لەو كۆبوونەوەیەدا گوتوویەتی: پێشتر بە مەبەستی كەم كردنەوەی مەسرووفاتی هەڵبژاردنەكان بریار درابوو كە هەر دوو هەڵبژاردنی شوورای شارەكان و سەرۆك كۆماری ئێران پێكەوە لە یەك رۆژدا ئەنجام بدرێن، بەڵام دواتر بۆمان روون بوویەوە كە هاوكات بوونی ئەم دوو هەڵبژاردنە نەتەنیا ناتوانێت رێژەی مەسرووفاتەكان كەم بكاتەوە بەڵكو دەبێتە هۆكاری مەترسی زۆر گەورە بۆ سەر داهاتووی ئێران.
Top