ئایەتوڵلا خامنەیی: پێویستیمان بە سەرۆك كۆمارێكی چاونەترس هەیە

ئایەتوڵلا خامنەیی: پێویستیمان بە سەرۆك كۆمارێكی چاونەترس هەیە
29ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- رابەری باڵای شۆڕشی ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی لە كۆبوونەوەیەكی خۆی لە گەڵ كۆمەڵێك لە كرێكارەكاندا باسی بارودۆخی داهاتووی ئێران و مەسەلەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاته‌ كردووە.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی تابناك خامنەیی لەم كۆبوونەوەیەدا گوتوویەتی: من وەكو رابەری شۆڕش لە ساڵانی رابردوو دا پشتگیریم لە سەرۆك كۆمارەكان و دەوڵەتەكانی ئێران كردووە و زۆربەی جارانیش بۆ چۆنیەتی بەرێوەبەردنی دەوڵەت و وڵات پێشینارم پێشكەش كردووە و داوای روونكردنەوەشم لە بەرپرسانی دەوڵەت كردووە.

خامنەیی لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی تایبەتمەندییەكانی سەرۆك كۆماری نوێ ئێرانی كردووە و گوتوویەتی: پێویستە سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران كەسێك بێت كە چاونەترس بێت و لە سەر ئاستی جیهانیدا لە زلهێزەكان نەترسێت.

ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران دەبێت خاوەن بەرنامەیەكی رێكوپێكی بەرێوەبردن و ئەخلاقێكی ئیسلامی بێت و بە هیچ شێوەیەك خۆی تێكەڵی مەسەلە لاوەكییەكان نەكات و بەرەژوەندییەكانی شۆڕش بخاتە سەر چاوی خۆی.
Top