ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومانكرد

ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومانكرد
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- هێزه‌كانى سوپاى ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى سوپاى ئیسرائیل به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌خت چه‌ند پێگه‌یه‌كى چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كانى له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌یان بۆردوومان كردووه‌, ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كان له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ به‌ مووشه‌ك باشوورى ئیسرائیلیان بۆردوومان كرد بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى لێ بكه‌وێته‌وه‌.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و شوێن و پێگه‌ییه‌ى چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كان كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى سوپاى ئیسرائیل بۆردوومانیان كرد له‌ باشوورى كه‌رتى غه‌ززه‌ بووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆى ئه‌وه‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كان له‌ باشوورى كه‌رتى غه‌ززه‌وه‌ مووشه‌كیان ئاراسته‌ى باشوورى ئیسرائیل كردبوون كه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرساریه‌تى خۆى له‌ هه‌ڵدانى ئه‌و مووشه‌كانه‌ بۆ سه‌ر باشوورى ئیسرائیل رانه‌گه‌یاندووه‌.
Top