سه‌رۆكی یاهوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
یاهوو له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فرید ئاموروزو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه‌و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ده‌مێنێته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاموروزو رایگه‌یاند: كاتێك له مانگی نیسان-ی ساڵی پار ئه‌و پۆسته‌م گرته‌ده‌ست، ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌م له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ئه‌و ئه‌ركه قورسه ده‌گرمه ئه‌ستۆو دواتر ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه.
كۆمپانیای یاهوو-ی ئه‌مریكی، یه‌كێكه له كۆمپانیا هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له جیهاندا، كه به‌رده‌وام له سه‌ركه‌وتندا بووه، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی رابردوودا‌و به‌هۆی زۆربوونی كێبڕكێ له‌لایه‌ن كۆمپانیا هاوشێوه‌كانی، وه‌ك گوگڵ و فه‌یسبوك، داهاته‌كانی رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه دووچاری كێشه بۆته‌وه.
-پوك میدیا