ئەردوغان: پڕۆسەی ئاشتەوایی كۆتایی هێنانە بە سەردەمی تاریكی

ئەردوغان: پڕۆسەی ئاشتەوایی كۆتایی هێنانە بە سەردەمی تاریكی
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیرانی توركیا، رایگەیاند كە كامڵبوونی پڕۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ كورد، دەرگای سەردەمی تاریكی دادەخرێت و سەردەمێكی نوێ دەست پێ دەكات.


بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حوڕیەتی توركیا، رەجەب تایب ئەردوغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە یەكەم لێدوانیدا لە دوای بڕیارەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان لە كشانەوەی لەنێو خاكی توركیا رایگەیاند: سەردەمی شەڕكردن كۆتایی هاتووە.

ئەردوغان گوتی: \"ئەوەی نزیك بووەتەوە كۆتایی هێنانی شەڕی 30 ساڵەی چەكدارییە و بە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیەی ئێستاش، كۆتایی هێنانە بە سەردەمی تاریكی\"".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لەدرێژەی وتارەكەیدا كە بۆ بازرگانانی توركیا دەدوا، داوای لێكردن پڕۆژەی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانەكانیان ببنە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی باشووری توركیا كە ناوچە كوردنشینەكانە و داوای لێكردن پەرە بەو ناوچەیە بدەن."
Top