حوسنی موباره‌ك له شه‌قامه‌كانی میسر
به‌هۆی ئه‌و بارگرژه‌یه‌ی روبه‌رووی وڵاتی میسر بووه‌ته‌وه و له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌مده‌رامه‌تی، هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته دووباره وێنه‌ی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشوو له هه‌موو شه‌قام و دوكان و بازاڕ‌و زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسن به دروشمی داوای لێبوردن ئه‌كه‌ین سه‌رۆك (آسفين يا ريس) و سه‌رۆكایه‌تی كه‌سانی خۆی هه‌یه (الرياسة لها ناسها).
هه‌ڵواسینی ئه‌و وێنانه پاش ئه‌وه دێت كه له دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ك بارودۆخی وڵاتی میسر زیاتر رووی له خراپبوون كرد‌و كه‌مده‌رامه‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به ته‌واوی باڵیكێشا به سه‌ر وڵاته‌كه‌دا، بۆیه ئێستا هاووڵاتیانه‌كه‌ی په‌شیمانن و ئاواته خوازن به كاتی سه‌رۆكایه‌تی كردنی حوسنی موباره‌ك.
به بۆچوونی هاووڵاتیانی وڵاتی میسر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك زۆر له ئێستای ده‌سه‌ڵاتی (اخوان المسلمین) باشتربووه، وێنه‌ی حوسنی موباره‌ك له ئێستادا نه‌گ له شه‌قام و زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كان به‌ڵكو له گۆرانی و ماڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵواسراوه.
پاش خۆپیشاندانی ملیۆنی وڵاتی میسر له 11-2-2011 حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیركراو دادگایی كردنه‌كه‌ی تا ئێستا به‌رده‌وامه.