فڕۆكەیەكی جەنگیی ئێران دەكەوێتە خوارەوە

فڕۆكەیەكی جەنگیی ئێران دەكەوێتە خوارەوە
21ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- فڕۆكەیەكی جەنگیی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ئەوەی كە خۆی كێشاوە بە شاخێكدا تێكدەشكێت و هەردوو فڕۆكەوانەكەی گیان لەدەستدەدەن.
موراد ناسری قائیمقامی شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام بە ئاژانسی \"میهر\"" ی ئێرانی راگەیاند: فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری \"" ئێف 5\"" بە هۆی ئەوەی خۆی كێشاوە بە شاخی \""فیلمان\"" لە ناوچەی قەزای ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، تێكشاوە و دەستبەجێ فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لەدەستداوە.
قائیمقامی ئابدانان وتیشی: لەئێستادا تیمە ئەمنییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە، ئاماژەی بەوەشدا كە فڕۆكەكە تایبەتە بە بنكە ئاسمانی شاری دزفول."
Top