نەتەوەیەكگرتووەكان عێراق بە قەسابخانەی ئاژەڵان وەسف دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان عێراق بە قەسابخانەی ئاژەڵان وەسف دەكات
21ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لەگەڵ زیادبوونی رێژەی لەسێدارەدان لە عێراق، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، شۆكی خۆی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە راگەیاند و بە قەسابخانەی ئاژلان شوبهاندی.


راپۆرنێكی رۆژنامەی نیویۆڕك تایمز رایگەیاند كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو حكومەتی عێراقی ئاشكرای كردووە كە 21 كەسیان لەسێدارە داوە و وەزارەنی دادی حكومەتی بەغدا ئەوەشی راگەیاندووە كە بەنیازە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نزیكەی 150 كەسی دیكەش لەسێدارە بدەن.

لەدرێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە بەم ژمارەیەش، ژمارەی پێوانەی لەسێدارەدان لە عێراق لەساڵی 2012 تێدەپەڕێنن كە ئەو ساڵە 129 كەسیان لەسێدارە دابوو. ئەوە دوو قاتی ساڵی 2011 بووە كە تەنیا 68 كەس لەسێدارە درابوون.

نیڤی پیلای، بەرپرسی مەلەفی مافی مرۆڤ لە نەوتەوەیەكگرتووەكان، گوتی: \"لەسێدارەدانی بە كۆمەڵی زیندانیان شتێكی بێ هاوتایە. ئەوە هەروەكو سەربرڕینی ئاژلان لە كوشتارگەیە\"".

ناوبراو، بە لێدوانەكەی وەزارەتی دادی عێراقی كە بەنیازن كۆمەڵێك تاوانباری دیكە لەسێدارە بدەن، سەرسوڕمانی خۆی راگەیاند."
Top