له ئه‌مه‌ریكا، 3 ته‌قینه‌وه، زیاتر له 130 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی دانراو له نزیك هێڵی كۆتایی ركابه‌رییه‌كی راكردنی ماراسۆن، له ناو شاری بۆستۆن له ویلایه‌تی ماساچۆسێتی ئه‌مه‌ریكا، بووه هۆی كوژرانی لانیكه‌م 3 كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له 130 كه‌سی دیكه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه وه‌ك هێرشێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌قینه‌وانه ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، ئه‌م هێرشانه‌ی به تیرۆریستی ناو نه‌بردووه.
هاوكات، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له كتێبخانه‌ی جۆن ئێف كه‌نه‌دی، هه‌ر له نزیك شوێنی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیكه روویداوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئاشكرا نییه، ئه‌م ته‌قینه‌وانه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه بووه یان نا.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن پۆلیس، هاووڵاتییه‌كی گومانلێكراوی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌یان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام پۆلیس رایگه‌یاندووه ته‌نیا سه‌رقاڵی پرسیار كردن له چه‌ند كه‌سه و هیچ گومانلێكراوێكی نییه.
پۆلیسی بۆستۆن رایگه‌یاندووه دوابه‌دوای ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه، 5 بۆمبی دیكه له ناو شاره‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه و پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.