ئه‌مه‌ریكا داوا له كۆریای باكوور ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستان
دوای دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، هه‌ر دوو لا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له رژێمی كۆریای باكوور كردووه بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان.
دانوستانه‌كانی كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ وڵاتانی چین و ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن و كۆریای باشوور و رووسیا، سه‌باره‌ت به پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور، له ساڵی 2009 هه‌تا ئێستا هه‌ڵپه‌سێردراوه.
پێشتریش كۆریای باشوور ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان راگه‌یاندبوو و داوای له كۆریای باكوور كردبوو بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئێستا، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان.