جێگره‌كه‌ی چاڤێز، بوو به سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆككۆماری ڤه‌نزوێلا به وه‌كاله‌ت، نزیكه‌ی 51%ی كۆی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه.
ئینریكه كاپریله‌س، ركابه‌ری مادورۆ، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستكاری ده‌كرێت، هه‌تا ئێستا ئاماده نییه سه‌ركه‌وتنی مادورۆ قبووڵ بكات.
براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكۆماریی ڤه‌نزوێلا، رۆژی هه‌ینیی داهاتوو، وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته، سوێندی یاسایی ده‌خوات.