نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له هێرشی فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌كات
گرووپێكی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی چاودێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بێن ئێمیرسۆن، لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به 25 هێرشی فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه ده‌كات.
ئێمیرسۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌مباره‌یه‌وه ته‌ئكیدی كرده‌وه، به‌پێی یاسا مرۆڤ دۆستانه‌كان، لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به كوشتنی نایاسایی خه‌ڵك، ئه‌ركه و گرووپه‌كه راپۆرتی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو 51 وڵاتی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه له‌و جۆره فڕۆكانه به‌كار ده‌هێنن و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی پێده‌كه‌ن.