كۆریای باكوور، له دانوستانی ئه‌تۆمی كشایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بڕیارنامه‌یه‌كی نوێی له دژی چالاكییه سه‌ربازیه‌كانی كۆریای باكوور په‌سند كرد، ئه‌و وڵاته له دانوستانه ئه‌تۆمییه 6 لایه‌نه‌كان كشایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌هێزتر كردنی توانای سه‌ربازیی خۆی و له‌وانه په‌ره‌پێدانی توانای به‌رگریی ئه‌تۆمی.
بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له وه‌ڵامی هه‌ڵدانی مووشه‌كێكی دوورهاوێژ له كۆتایی ساڵی رابردوودا، په‌سند كراوه و تێیدا رێكخراوی بۆشایی كۆریای باكوور و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسی وڵاته، خراونه‌ته ریزی سزاكانه‌وه.
بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆریای باكوور كردووه كه له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی و ئه‌تۆمی، وه‌ڵامی توند له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وه‌رده‌گرێته‌وه.