لۆمۆندی فەڕەنسی: چه‌كی كیمیاوی له سوریا به‌كارهێنراوه
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی له ژماره‌ی رۆژی، شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاند، له كۆتاییه‌كانی مانگی (كانونی یه‌كه‌می 2012) هێزه‌كانی سوریا چه‌كی كیمیاوی دژی به‌رهه‌ڵسكاران له شاری، حمس، به‌كارهێناوه.
له چوارچێوه‌ی شۆڕش‌و راپه‌رینه‌كانی \"به‌هاری عه‌ره‌بی\"" كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی گرته‌وه، ماوه‌ی 22 مانگه ململانێ‌و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپای سه‌ر به‌سه‌رۆكی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د‌و چه‌كدارانی به‌رهه‌ڵسكار كه زیاتر خۆی له، سوپای سوریای ئازاد، ده‌بینێته‌وه به‌رده‌وامه‌و به‌هۆیه‌وه جگه له كوژرانی زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س (به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیش ئاواره‌بوون‌و زۆرینه‌ی شار‌و شارۆچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش وێران بوون.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه كه ئاماژه‌ی به‌ناویان نه‌كردووه ئاشكرایكردووه، ئه‌و چه‌كانه له چوار مووشه‌كدا‌و له (23 ی كانونی یه‌كه‌م) به‌كارهێنراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی رۆژئاوا له گرنگی رووداوه‌كه‌یان كه‌مكردوه‌ته‌وه به‌و هیوایه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، فیلیب لالیوت، رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه به‌لاَم لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك.
لۆمۆند، ئاشكراشیكردووه، وڵاتانی رۆژئاوا پێشتر هۆشدارییانداوه له‌هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌به‌شار ئه‌سه‌د دژ به‌به‌رهه‌ڵسكاران‌و له‌و باره‌یه‌وه حكومه‌تی دیمه‌شقیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
لالیوت، له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن به‌رۆژنامه‌كه‌ی وتووه \""به‌ووردی به‌دواداچوونمان بۆكرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و وێنه ڤیدیۆییانه‌ش كه بڵاوكرانه‌وه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین گازی جه‌نگ یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی كیمیایی بكوژ به‌كارهێنرابێت\"".
هه‌ر له‌باره‌ی رووداوه خوێناویه‌كانی سوریا، دوێنێ، شه‌ممه، ئاژانسی بی بی سی رایگه‌یاند، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌سوریاوه ئاماژه‌یان به‌بونی كوشتارگه‌یه‌ك له، حمس، ده‌كرد كه لانی كه‌م 100 هاوڵاتی بونه‌ته قوربانی جگه له سوتانی ماڵه‌كانیان.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له‌كاتی سه‌ردانی تیمێكی، بی بی سی، بۆ گوندی، حسوییه، كه ده‌كه‌وێته نزیكی شاری، حمس،ی ناوه‌ڕاستی سوریا ته‌رمی قوربانیانی ده‌ستی هێزه‌كانی، به‌شار ئه‌سه‌د، له‌به‌رده‌م یه‌كێك له ماڵه‌كاندا بینراوه، په‌یامنێری بی بی سی، لیس دوسیت، كه رۆژی، هه‌ینی، گه‌یشتۆته گونده‌كه ئاشكرایده‌كات \""سێ ته‌رم راسته‌خۆ له‌به‌رده‌م یه‌كێك له ماڵه‌كاندا كه‌وتبوو، له‌زۆر جێگه خوێن به‌ته‌واوی چیمه‌نتۆی ژووره‌كانی داپۆشیبوو، له مه‌تبه‌خی ماڵێكدا 12 قه‌وانی فیشه‌ك ده‌بینران‌و زه‌وییه‌كه‌شی به‌خوێن داپۆشرابوو\""."