روسیا دژی ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی سوریایه‌ بۆ دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ

روسیا دژی ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی سوریایه‌ بۆ دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ
15ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوایان كرد، كێشه‌ی سوریا بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌كان بگوازرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ روسیا رایگه‌یاند كه‌ دژی كاری ده‌یان له‌و وڵاتانه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێ كێشه‌ی سوریا ره‌وانه‌ی ئه‌و دادگایه‌ بكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سوریا بۆ دادگای تاوانه‌كان له‌ واده‌ی خۆیدا نییه‌ و كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌ و ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.

دوێنێ زیاتر له‌ 50 وڵاتی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوایان كرد، قه‌یرانی سوریا بۆ ئه‌و دادگایه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دادگایی ده‌كات تاوانی له‌ناوبردن و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه‌، بگوازرێته‌وه‌.
Top