دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه‌سه‌ر، خۆی سوتاند
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی Arom News،بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسی هندستان له ویلایه‌تی هاریانای ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند,رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئه‌و كچه خۆی سووتاندوو90% جه‌سته‌ی به‌وهۆیه‌وه سوتا‌و تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندروستی جێگیر نیه.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه ده‌ڵێن یه‌كێك له دراوسێكانیان كچه‌كه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بردووه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری‌و هه‌ڕه‌شه‌شی لێكردووه ئه‌گه‌ر قسه بكات ئه‌وا ده‌یكوژێت.
وتیشی، له ئێستادا كوڕه‌كه گیراوه و له زینداندایه.
هه‌ر به‌هۆی دیارده‌ی (ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر ئافره‌تان)ه‌وه ماویه‌كه خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی شاری ده‌لهی پایته‌خت‌و ناوه‌ندی شاه‌ر گه‌وره‌كانی تری ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه.
خۆپیشانده‌ران پۆلیس‌و ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كه‌مته‌رخه‌می له پاراستنی ئاسایشی ژیانی ئافره‌تانی هیندستان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ پیاو پێكه‌وه ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر كچێكی 23 سالان‌و دواتر به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.