لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى شۆڕش: ئه‌مرۆ 55 كه‌س به گوله‌ى هێزه‌كانى رژێم له سووریا كوژران
له‌و رووه‌وه چالاكوانان روونیان كرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگی و هیلیكۆپته‌ره‌كانى سوپاى رژێم ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌خت به مووشه‌ك و بۆمب بۆردومانكرد ئه‌و شارۆچكانه‌ى كه هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن هێزه‌كانى رژێمیان تێدا ده‌ركردووه‌و كۆنترۆڵیان كردوون،له ئاكامى ئه‌و بۆردومانانه‌یشدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له شارۆچكه‌ى مه‌لیحه‌و ناوچه كشتوكاڵیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق كوژران و برینداربوون و ژماره‌یه‌ك خانووبه‌ره‌یش رووخان، هاوكات هێزه‌كانى رژێم به خه‌ستی شارۆچكه‌ى داریایان له ریف دیمه‌شق به گوله هاوه‌ن و تۆپى قورس بۆردومان كرد له كاتێكدا ماوه‌یه‌كه ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گه‌مارۆدراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبكوتنه سه‌رى و كۆنترۆڵى بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى رژێم شارۆچكه‌ى به‌یت سه‌حیمیشیان له ریف دیمه‌شق بۆردومان كرد له كاتێكدا ته‌زووى كاره‌باو ئاو‌و پێوه‌ندى ته‌له‌فۆنی له شارۆچكه‌كه پچڕاوه‌و سووته‌مه‌نى تێدا ده‌ست ناكه‌وێت و ره‌وشى مرۆییشى تێدا ناله‌باربووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رژێم له جۆرى مێگ هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك شار‌و شارۆچكه له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون، له پارێزگه‌ى حمسیش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى رژێم شارى رستنیان بۆردومان كرد‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون و ژماره‌یه‌ك خانووبه‌ره‌یش رووخان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانى سوپاى ئازاد‌و هێزه‌كانى رژێم له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازی مینگ له پارێزگه‌ى حه‌له‌ب به‌رده‌وام بوو له كاتێكدا هێزه‌كانى سوپاى ئازاد به ته‌واوه‌تى فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازی ته‌فته‌نازیان له پارێزگه‌ى ئیدلب كۆنترۆڵ كرد‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكى زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.