باخچەلی ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت

باخچەلی ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت
9ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانیی توركیا دەوڵەت باخچەلی كە سێیەم گەورەترین پارتی پەرلەمانە، بە توندی ڕەخنەی لە كارەكانی حكوومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەگرێت سەبارەت بە گفتوگۆكانی ئەم دواییەی توركیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

باخچەلی دوێنێ لە كۆبوونەوەی پارتەكەی لە پەرلەمان گوتی كە حزبە زۆرینەكانی پەرلەمان چارەنووسی توركیا بەرەو ئەنجامێكی خراپ دەبەن و ئەردۆغانیشی بەوە تۆمەتبار كرد كە قومار بە داهاتووی وڵاتەكەیەوە دەكات.باخچەلی دەڵێ \"ئەردۆغان ئەم گفتوگۆیانە بە سیاسەت دادەنێ، نازانێت كە ئەمە خیانەتە لە وڵات و توركیا بەرەو ڕووخان و لێكجیابوونەوە دەبات.\"""
Top