فرۆكه‌وانێكی سوری به فرۆكه‌یه‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌ڵات
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌وانه‌كه له ئاسمانی شاری ئادانای داوای نیشتنه‌وه‌ی كرد كه به‌رپرسانی سه‌ربازی توركیا داواكه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان قبوڵ كردووه‌و فڕۆكه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه تائێستا به‌رپرسانی سوری ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت راستنه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا تائێستا ده‌یان ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی سوری په‌نایان بردووه‌ته به‌ر توركیا‌و رێزه‌كانی سوپای سوریان به‌جێهێشتووه.