به‌شار ئه‌سه‌د داوای له‌ناوبردنی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی سووریا، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا له دیمه‌شقی پایته‌خت، داوای له خه‌ڵكی سووریا كرد، بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئێستا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ناو ببه‌ن.
ئه‌سه‌د له به‌شێك له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به پلانه‌كه‌ی خۆی كرد بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا و گوتی پلانه‌كه بریتییه له‌وه‌ی پشتیوانیی ئابووری و سه‌ربازی له ئۆپۆزسیۆن نه‌كرێت و له‌ناو ببرێن.
ئه‌سه‌د هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای به تیرۆریست ناو برد و سوپاسی ئێران و رووسیا و چینی كرد كه پشتیوانی له رژێمی به‌عسی سووریا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی رژێمی سووریا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا ناكات و واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنێت.