سوریا.. روبەروبوونەوەی توند لەنزیک کۆشکی کۆماری رودەدات

سوریا.. روبەروبوونەوەی توند لەنزیک کۆشکی کۆماری رودەدات
5ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- چەند سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایدەگەیەنن، شەڕوپێکادانی توند لە چەند سەعاتی رابردوودا ھەڵگیرساوە لەنێوان سوپای ئازادو سوپای حکومەتی سوریادا. ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، پێکدادانەکان لەنزیک کۆشکی کۆماریدایە.
ھاوکات قوربانیانی رۆژی ھەینی شارو شارۆچکەکانی سوریا گەیشتە ١٢٩ کوژراو کە ٢٠یان ژن و منداڵن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، شەڕو پێکدادانی قورس لەگەڵ لیوای ١٠٥ لەنزیک کۆشکی کۆماری سوریا لە شاری دیمەشق روویداوە، ھاوکات لە کامپی یەرموک کە ئاوارە فەلەستینییەکانی تێدا نیشتەجێیە، پێکدادانی قورس روویداوەو لەگەڕەکی تشرینیش روبەروبوونەوەی توند لەنێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا روویداوە.
Top