5ی كانوونی دووهم/ یهنایهر (گوڵان میدیا)- لە میانەی سەردانێکی دا بۆ نیودەلھی پایتەختی ھیندستانو کۆبونەوەی لەگەڵ (سەلمان خورشید) وەزیری کاروباری دەرەوەو گەورە لێپرسراوانی تری ئەو وڵاتە، سەعید جەلیلی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی راگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ووڵاتەکەی، کە وابریارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دووپاتیدەکاتەوە کە ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبایە، بەڵام ئەمریکاو ھاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی بە گومانن لەو بەرنامە ئەتۆمیەی ئێران لەوباوەڕەدان کە ئامانج لێی بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمە.