وەزیری ناوخۆی توركیا: شەڕ دژی پەكەكە بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی توركیا: شەڕ دژی پەكەكە بەردەوام دەبێت
5ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەنکارە دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)كردووە، بەرپرسێکی باڵای تورکیا دەڵێت: توركیا لە شەڕكردن دژی ئەو پارتە بەردەوام دەبێت.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی AP، ئیدریس نەعیم شاهینی وەزیری ناوخۆی توركیا، رایگەیاند: وڵاتەكەی هیچ نیازێكی بۆ راگرتنی ئەو شەڕە نییە و لەوبارەیەوە دەڵێ: \"ئۆپەراسیۆنەكان درێژەیان هەیە و بەردەوامیشە هەتا ئەوكاتەی ئەندامانی ئەو گروپە لە پێگەیەكدا دەبن كە ناتوانن هێرش بكەنە سەر خەڵكەكەمان و خوێنبڕژن\"".

هەفتەی رابردوو ئاڵچین ئاكدۆغانی راوێژكاری ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی توركیا، رایگەیاند:\"" ئەنکارە بەنیازە قسە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا بكات و یەكەم قۆناغی ئەو كۆبوونەوانەش دەستی پێكردووە\"".

بەڵام راوێژكاری ناوبراو لە گۆشەی هەفتانەی خۆی لە رۆژنامەی ستاری توركی، رایگەیاند، راگرتنی شەرش دژی پەكەكە، نابێت تێكەڵاوی ئەو گفتوگۆیە بكرێت و ئاكدۆغان دەڵێ \""سیاسەتی ئەمنی دەبێ بە فاكتەرێكی جیاواز بمێنێتەوە\""."
Top